(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە «تیمی بی» ڕقی لە دیپلۆماسییە ، وتیشی: ئەم تیمە ئەمریکای لە دانوستان لەگەڵ ئێران کشاندەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف شەوی چوارشەممە لە توییتێڕ وێڕای بڵاو کردنەوەی وتارێکی ساڵی ٢٠١٧ی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێستای ئەمریکا و سیناریۆی شەڕخوازان بۆ چۆنیەتیی کشانەوە لە بەرجام، نووسی: ئێران قەت مێزی دانوستانەکانی بەجێ نەھێڵا، «تیمی بی» لە کاتێکدا کە خەریکی پیلانگێڕان بۆ شەڕ بوو، ئەمریکای لە دانوستانەکان کشاندەوە.
ئاماژەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە تیمی بی چەند کەسی شەڕخوازن لە جیھاندا کە پیتی سەرەتای ناوو یان ناسناوەکەیان بە پیتی «بی» دەست پێ دەکات، لەوانە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، موحەممەد بن سەلمان پاشمیری سەعودی، موحەممەد بن زاید پاشمیری ئیمارات و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی.
داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨ وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.
/129
٢٦ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٦:٢٤
News ID: 955092
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە «تیمی بی» ڕقی لە دیپلۆماسییە ، وتیشی: ئەم تیمە ئەمریکای لە دانوستان لەگەڵ ئێران کشاندەوە.